كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ دوای چلەی ماتەمینی ئیمام حسەین هەڵگیرا

10/10/2019 عێراق
نەوا
پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر دانانی وەزیری پەروەردە دا، بەڵام شكستی هێنا لە دەنگدان بۆ دیاریكردنی وەزیری وەزارەتەكانی پیشەسازی و كۆچ و پەیوەندییەكان بدات.
میدیاكان ئاشكرایانكرد لە دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەی پەرلەمانی عیراق كە سوها خەلیل حسین بە وەزیری پەروەردە دانرا دەنگی پێویستی هێناو دەستبەكاردەبێت، هەروەها دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی دەنگی لەسەر دراو وەزیری نوێ بۆ وەزارەتەكە دیاریكرا.
لە بەرانبەردا لایەنەكان ناكۆك بوون لەسەر دانانی ناوەكان بۆ وەزارەتەكانی پیشەسازی و كۆچ و پەیوەندییەكان، لە بەر ئەوە دانیشتنی پەرلەمان كۆتایی هات، بڕیاریشە دوای كۆتایی هاتنی مەراسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسەین جارێكی دیكە كۆببنەوەو گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group