پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی وزاریی ئابوریی كرا

52 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، دوای تەواوكردنی قۆناغەكانی ئامادەكردن، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2027 رەوانەی ئەنجومەنی وزاریی ئابوریی كردوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، پرۆژەیاساكە بەرهەمی كۆبونەوە بەردەوامەكانی لیژنەی باڵای ئامادەكردنی بودجە بوە بەسەرپەرشتیی فالح ساری وەزیری دارایی، لەو پرۆسەیەدا میوانداریی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتەكان و پارێزگاكان كراوە، هەروەها راوێژ بە شارەزایانی دارایی لە ناوەوەو دەرەوەی عیراقیش كراوە.
لەوبارەیەشەوە فالح ساری وەزیری دارایی جەختیكردوەتەوە كە وەزارەتەكەی لەكاتی دیاریكراودا پرۆژەكەی تەواو كردوە لە چوارچێوەی توانا داراییەكاندا هاوكات گرنگی بە بەهێزكردنی داهاتی نانەوتی و چەسپاندنی رێكخستنی دارایی داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group