جێگری سەرۆكی ئەمریكا: توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی رادەگرێت

17/10/2019 جیهان
نەوا
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامی كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرادەكات و رایگەیاند،  توركیا ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی رادەگرێت.
وتیشی: "بەپێی رێككەوتنەكەی توركیا و ئەمریكا، توركیا بۆ ماوەی 120 كاتژێر ئۆپەراسیۆنەكەی دەوەستێنێت، لەو ماوەیەدا یەپەگە لەو ناوچەیە دەكشێتەوە كە ناوچەی ئارامی پێ دەگوترێت".
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند، لایەنی توركی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی دەوەستێنێت بۆ ئەوەی دەرفەت بداتە یەپەگە لەو ناوچەیەی كە ناوچەی ئارامە بكشێتەوە و ئەوان نزیكەی 20 میل لە سنوری باشوری توركیا دەكشێنەوە، ئەمە رێككەوتنێكە لەگەڵ توركیا بۆ ئەوەی توركیا هێرش نەكاتەسەر كۆمەڵگەی كۆبانێ".
مایك پێنس وتیشی: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و توركیا پێكەوە پابەندن بەوەی چارەسەری ئاشتیانەی ئەو ناوچەیە بكەن كە لەسەر بنچینەی رێككەوتنی نێودەوڵەتی ناوچەی ئارام بنیات دەنرێت و ئەو ناوچەیە بپارێزن".
راشیگەیاند،"تەئكیدمان لەوەشكردەوە كە ئەمریكا و پێكەوە هەماهەنگی بكەن بۆ لەناوبردنی داعش لە باكوری سوریا، ئەم رێككەتنەش رێككەوتنی دیكە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵكی ئاوارە بدرێت، هەروەها رێكەوتن كە یارمەتی ئاوارەكان بدەن بەتایبەت پێكهاتەكان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group