له لوبنان خۆپیشاندان له رۆژدا ده‌ستیپێكرد
20/10/2019 عێراق
نه‌وا
ئه‌مڕۆ جیاواز له رۆژانی رابردو، ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان چونه‌سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵی لوبنان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ و بۆ رۆژی چواره‌م له‌سه‌ریه‌ك خۆپیشانده‌ران چونه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌تایبه‌ت له به‌یروتی پایته‌خت، كه ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران چونه‌ته مه‌یدانی (ریاز ئه‌لسوڵح).
خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانه‌كه‌دا خێمه‌یان هه‌ڵداوه و ده‌ڵێن له شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وامی به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ن، جگه‌له‌وه‌ی له زۆرێك له شاره‌كانی دیكه‌ش خۆپیشاندان به‌رده‌وامیی هه‌یه.
به‌وته‌ی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ له به‌یروت زیاتره له رۆژانی پێش‌و. پێچه‌وانه‌ی رۆژانی رابردوش، كه به شه‌و خۆپیشاندانیان ده‌كرد، ئه‌مڕۆ له‌به‌ر تیشكی هه‌تاودا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
له پێنجشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه خۆپیشاندان له لوبنان ده‌ستیپێكردوه و هاووڵاتیان گله‌ییان له دۆخی ژیانیان و گرانی و زیادكردنی باج هه‌یه.