سبەینێ‌ لیستەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ژمارە وەردەگرن

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئاشكرایكرد، بڕیارە رۆژی دووشەممە لیستەكان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارە كۆببنەوە.
عەبدولڕەحمان مستەفا بەماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە، بڕیارە سبەینێ (دووشەممە) لیستەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆببنەوە و ژمارە بۆ هەڵبژاردنی 1ی نیسانی 2020 وەربگرن.
لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتون لەسنوری پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین، بە لیستی هاوبەش بەشداریی هەڵبژاردنەكە بكەن، كە زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان تێیدا بەشدارن.
بڕیارە رۆژی 1ی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەشاری كەركوكیشەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام تائێستا دیار نییە هەرێمی كوردستان لەهەمانكاتدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدات یان نا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group