نه‌وا
رابون مه‌عروف سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاینده له په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه، به‌شداریكردنی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینیی داهاتو بۆی هه‌یه پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق ئاڵۆزتر بكات، ده‌شڵێت "كورد له ئه‌گه‌ری تێكچونی دۆخه‌كه نیگه‌رانه".
رابون مه‌عروف له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "پانۆرامای نه‌وا"دا رایگه‌یاند، دوای په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در و پشتگیریكردنی له خۆپیشانده‌ران، بۆی هه‌یه لایه‌نگرانی به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش خۆپیشاندانه‌كان رێكخراوتر و به‌هێزتر ده‌كات، به‌وپێیه‌ی سه‌درییه‌كان به‌هێزترین فراكسیۆنی سیاسیی شیعه‌ن.
رابون مه‌عروف پێیوایه بۆی هه‌یه به‌شداریكردنی سه‌درییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق ئاڵۆزتر بكات، به‌وپێیه‌ی تائێستا به‌فه‌رمی سه‌در پشتگیریی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاینده باسیشی له هه‌ڵوێستی كورد كرد له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان و وتی "پارتی و یه‌كێتی به‌شدارن له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له پێش و دوای روخانی رژێمی سه‌دام له‌ئارادا بوه، به‌ڵام كورد له ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌ندێك بابه‌ت نیگه‌رانه، به‌تایبه‌ت ترسی له ئه‌گه‌ری داگیركاری هه‌یه وه‌كو ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان له‌ئارادایه، یان ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عیراق".
به‌وته‌ی رابون مه‌عروف، كورد ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی میكانیزمه ده‌ستورییه‌كانه‌وه چاكسازی له عیراقدا بكرێت.