نەوا-
بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) ژمارەی سەربازە بریندارەكانی ئەمریكا لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئێران گەیشتوەتە 861 سەرباز، هەروەها لەماوەی 28/2ی ئەمساڵ تا سەرەتای مانگی ئایار 14 سەرباز كوژراون.
ئەمریكاو ئیسرائیل لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا جەنگیان دژی ئێران دەستپێكردو سەرەڕای رێككەوتن بۆ راگرتنی شەڕ، بەڵام لەمانگی تەمموزدا جارێكی تر واشنتۆن هێرشەكانی دەستپێكردەوە بە تۆمەتی پێشێلكردنی مەرجەكانی لێكتێگەیشتنەكەو ئێستاش مەترسی سەهەڵدانەوەی ئەو جەنگە هەیە.