جەستین ترۆدۆ بە سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هەڵبژێردرایەوە

22/10/2019 جیهان

نەوا
جەستین ترۆدۆ سەرۆكی حزبی لیبراڵی كەنەدی دوای بردنەوەی حزبەكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا، بەڵێن بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەدات كاربكات بۆ ئاسانكردنی ژیانیان و رێوشوێنی یەكلاكەرەوەش بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانكاری كەشوهەوا بگرێتەبەر.
ترۆدۆ دوای سەركەوتنی حزبەكەی لەوتارێكدا لەشاری مۆنتریاڵ وتی "كەنەدیەكان جیابونەوە و كارە نێگەتیڤەكانیان رەتكردەوە، هەروەها رەتیانكردەوە خەرجیەكان كەمبكرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگیان دا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كاركردنی یەكلاكەرەوە لەبواری كەشوهەوادا".
وتیشی "كاردەكەین بۆئەوەی ژیان زۆر ئاسانتر بێت و كار بۆ گۆڕانكاری كەشوهەواو داماڵینی چەك لەسەر شەقامەكانمان دەكەین، هەروەها وەبەرهێنان بۆ كەنەدیەكان دەكەین".
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لە 338 كورسی پەرلەمانی كەنەدا، حزبەكەی جەستن ترۆدۆ 170 كورسی بەدەستهێناوەو حزبی پارێزگارانیش، كە ركابەری سەرەكی بوو، 119 كورسی بەدەستهێناوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group