نه‌وا
وته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاندوه،"له خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا تاكو ئێستا زیاتر له 300 كه‌س كوژراون ".
عه‌لی ئه‌كره‌م به‌یاتی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاندوه،"له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تاكو ئێستا 301 كه‌س كوژراون و 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون.
باسی له‌وه‌شكرد،"دواین كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كان، دو كه‌س بون كه رۆژی هه‌ینی، له خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره كوژراون و 100ی دیكه‌ش برینداربون"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق گازی فرمێسك‌ڕێژ و گوللـه‌ی پلاستیكی به‌كارده‌هێنن.