نه‌وا
فراكسیۆنی سادقون له په‌رله‌مانى عیراق داوا ده‌كات به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئیدارى و دارایى له سه‌ره گه‌وره‌كانه‌وه ده‌ستپێبكات پێش ئه‌وه‌ی له بچوكه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكات.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د كنانى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى فراكسیۆنی سادقون رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵى بوه‌ته دیارده‌یه‌ك، كه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ده‌وڵه‌تى گرتوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێویستى به‌گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى چاكسازى گه‌وره و جدى هه‌یه، ئه‌سته‌مه بتوانیت روبه‌ڕوى گه‌نده‌ڵه بچوكه‌كان ببیته‌وه و سه‌ره گه‌وره‌كان وازلێبهێنیت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شكردوه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵه گه‌وره‌كان متمانه‌ى گه‌ل به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه به‌پرۆسه‌ى سیاسى، پێویسته لێپرسینه‌وه هه‌موان بگرێته‌وه و له‌پێشیشه‌وه گه‌وره‌كان دواتر بچوكه‌كان.