وەزیری دارایی لە بارەی موچەی سێ مانگەوە رونكردنەوە دەدات

پێش 3 هەفتە

نەوا
وەزیری دارایی هەرێم رەتیدەكاتەوە موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران پاشەكەوت بكرێت و دەڵێت موچە لەكاتی خۆیدا دەدرێت.
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە، سەبارەت بە پاشەكەوتكردنی موچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 دورە لە راستیەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە لەسەرەتای دەستبەكاربونی وەك وەزیر موچە دوانەكەتووە و لەكاتی خۆیدا دابەشكراوە.
وەزیری دارایی داواش دەكات، هاوڵاتیان هۆشیاربن و باوەڕ بەهەندێك هەواڵ نەكەن، بەڵكو هەموو بڕیار و رێنماییەكان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی بەشەفافی بڵاودەكرێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر بڵاوكرابوەوە، كە وەزارەتی دارایی پێشنیاری كردوە موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ پاشەكەوت بكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group