نه‌وا
قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكى تونس له نامه‌یه‌كدا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌ب داوایان لێده‌كات ته‌نها یه‌ك رۆژ ئازادى تاقیبكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت "ساڵانێكى زۆره تیرۆر تاقیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مجاره ئازادی تاقیبكه‌نه‌وه‌و بۆئه‌وه‌ى ببین گه‌له‌كه‌تان چه‌ند گه‌وره‌یه".
قه‌یس سه‌عید له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی "ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌ب سوێندتان ده‌ده‌م به‌وه‌ى له‌م میلله‌ته ماوه‌ته‌وه له منداڵى و خۆشه‌ویستى و هاوڕێیه‌تى و دار و باڵنده‌و هه‌ور و روباره‌كان، سوێندتان ده‌ده‌م به سڵاوى ئاڵا له به‌یانیاندا، رشتنى ئاره‌قى ناوچه‌وانیان له ئێواراندا. ساڵانێكى دورو درێژه تیرۆرتان تاقیكردوه‌ته‌وه، ئێستا ده‌بینن گه‌له‌كانتان به‌كوێ گه‌یاندوه، ئازادى تاقیبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك رۆژیش بێت بۆئه‌وه‌ى ببینن گه‌له‌كه‌تان چه‌ند گه‌وره‌یه و ئیسرائیل چه‌ند بچوكه".
قه‌یس سه‌عید، كه‌سێكى سیاسى و مامۆستاى زانكۆ بوو، له‌ساڵى 2019 به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ و به دابینكردنى بڕێكی زۆر كه‌می پاره بۆ بانگه‌شه، خۆى بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كاندیدكرد و بوه سه‌رۆك كۆمار و ئه‌وه‌ش به بومه‌له‌رزه‌ى هه‌ڵبژاردن له تونس وه‌سفكرا.