نه‌وا
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ئه‌فغانستان كچێكی مێرمنداڵ كه ناچار كرابوو هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن بكات، له یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنیدا به هۆی ترسه‌وه توانای قسه‌كردنی له‌ده‌ستداوه.
به پێی هه‌واڵێكی بی بی سی ئه‌و كچه كه ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵه، ژن به ژنی پێكراوه و له پیاوێك ماره كراوه كه چه‌ندین ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره و به هۆی ئه‌وه‌ی توانای قسه‌كردنی له‌ده‌ستداوه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌راته.
نه‌سیر ئه‌حمه‌د عه‌له‌وی یه‌كێك له پزیشكانی به‌شی ده‌رونی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رات رایگه‌یاندووه، ئه‌و كچه له‌شه‌وی یه‌كه‌می بوكێنیدا دوای ئه‌وه‌ی زاوای بینیوه، به‌هۆی ترسه‌وه تووشی شڵه‌ژانی ده‌رونی بووه و توانای قسه‌كردنی به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رات له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئاماری ئه‌و ژنانه‌ی به هۆی توندوتیژی خێزانیه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو بۆ چوار هێنده زیادی كردووه.