سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بڕیارێك بۆ هێزەكانی دەردەكات

07/12/2019 عێراق

نەوا
سەرۆكی گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی لە عیراق داوای لە هێزەكانی حەشد كرد بەهیچ جۆرێك نەچنە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان.
فالح فەیاز سەرۆكی گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی لە نوسراوێكدا رایگەیاند، سەرجەم پێكهاتەكانی حەشد ئاگادار كراونەتەوە كە بەهیچ جۆرێك و لە ژێر هیچ ناوێكدا  لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان نزیك نەبنەوە و لە ناوچەكانی دەوروبەریشیدا دەرنەكەون.
فالح فەیاز هەڕەشەی سزای توند و لەسەركارلابردنی هەر ئەندامێكی حەشدی شەعبیشی كردوە، كە لە راسپاردەكان لابدەن و سەرپێچیی بكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group