نه‌وا
به پێی راپۆرتێك تا ئێستا حه‌وت كورد له خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌غدای پایته‌ختی عیراق كوژراون و زیاتر له 50 كه‌سیش برینداربوون.
شوان محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی پارتی له به‌غدا، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وتووه "سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی به‌غدا به‌شدارن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا، كورده‌كانیش وه‌كو هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به‌شدارن و تا ئێستا 7 قوربانیان داوه."
له‌و 7 كورده‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد دا كوژراون، یه‌كێكیان خه‌ڵكی قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله‌یه، ئه‌وانیتریان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناحیه‌كانی مه‌نده‌لی و قازانیه و به‌دره‌و جه‌سانن، به‌ڵام له ئێستادا له‌به‌غدا نیشته‌جێن.
له‌ناو كوژراوه‌كاندا، یه‌كێكیان كچێكه به‌ناوی (زه‌هرا) كه دوای رفاندنی، ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه، یه‌كێكی تریشیان به‌ناوی (عه‌بدولسه‌لام) به برینداری له‌لایه‌ن گروپیك چه‌كداره‌وه گوله بارانكراوه.
ئازاد حه‌مید شه‌فی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، كه ژماره‌یه‌ك له كورده قوربانیه‌كانی به‌غدا كه‌س و كارین، رایگه‌یاندووه، "جگه له‌و 7 كوژراوه، سه‌رووی 50 كوردی تریش برینداربوون."
وتیشی، "كورده‌كان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری به‌غداد دا خاوه‌نی هه‌ستێكی هاوبه‌شن، بۆیه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه به‌شدارن له ناره‌زایه‌تیه‌كاندا."
به پێی ئاماره نافه‌رمیه‌كان، نزیكه‌ی نیو ملیۆن كوردی فه‌یلی و كه‌ڵهوری و قه‌ره‌ڵوسی نیشته‌جێی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقن، كه زۆرینه‌یان به مه‌زهه‌ب شیعه‌ن.