نه‌وا
دوای زیاتر له سێ مانگ خۆپیشاندان، لوبنان پڕتوندوتیژیترین رۆژی به خۆیه‌وه بینی و تیایدا نزیكه‌ی 400 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
خۆپیشاندانه‌كانی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كه له ئێواره‌ی شه‌ممه‌وه توندوتیژیان تێكه‌وتووه به‌رده‌وامن و به پێی دوایین ئاماره‌كانی خاچی سوری لوبنانی، به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاوه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس لانیكه‌م 377 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو خۆپیشاندان له لوبنان ده‌ستیپێكرد، جیاواز له خۆپیشاندانه‌كانی تری ناوچه‌كه، كه‌مترین توندوتیژی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا تۆماركرابوون.
خۆپیشاندانه‌كان، كه سه‌رتا له دژی خراپی باری ئابوری و دارایی وڵاته‌كه‌بوون، دواتر گۆڕدران بۆ داواكاری سیاسی و كۆتاییهێنان به پشكپكێنه و گۆڕانكاری له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حكومڕانی بوونه دروشمی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران.