نه‌وا
نوسینگه‌ى ئه‌یاد عه‌للاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتیى عیراقییه سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه گوایه ناوبراو به‌هۆى جه‌ڵته‌وه گیانى له‌ده‌ستدابێت.
نوسینگه‌ى ئه‌یاد عه‌للاوى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له گیانله‌ده‌ستدانى ده‌كه‌ن دورن له‌راستیه‌وه و ناوبراو ته‌ندروستییه‌كى باشى هه‌یه، به‌توندى له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانى گه‌له راپهڕیوهكهیدایه.
داوا له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیش ده‌كات وردبن له‌گواستنه‌وه‌ى زانیارى و پێش بڵاوكردنه‌وه‌ى ته‌ئكیدى لێ بكه‌نه‌وه.
نوسینگه‌ى عه‌للاوى پێیوایه، ئه‌وه پلانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ده‌وڵه‌تێكى هاوسێیه و هه‌وڵى تیرۆركردنى ئه‌یاد عه‌للاوى ده‌دات، هه‌روه‌ها پێشتر له له‌نده‌ن رویدا كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له ساڵێك له نه‌خۆشخانه كه‌وت.