نه‌وا
كۆمارى ئیسلامیى ئێران زانیارى نوێ له‌سه‌ر كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قى قودسى سوپای پاسداران بڵاوده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، ئاگادارى روداوه‌كان بون، به‌ڵام نه‌یانده‌زانى پلانه‌كه‌یان چییه.
عه‌مید ئه‌میر حاجى زاده فه‌رمانده‌ی هێزى ئاسمانى-بۆشایی ئاسمانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران به‌ئاژانسى فارسى وڵاته‌كه‌ى وتوه "ئه‌مریكییه‌كان كۆمه‌ڵێك توانایان بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى تیرۆركردنه‌كه به‌كارهێنا، ئاگامان له جموجوڵ و روداوه‌كان بو، به‌ڵام نه‌مانده‌زانى پلانى چی‌یان هه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد، كرده‌وه‌كه جێى سه‌رسوڕمانیان بوه، چونكه ئاگایان لێی بوه ژماره‌یه‌كى زۆر فڕۆكه به بۆمبه‌وه فڕیون، به‌ڵام نه‌ده‌زانرا پلانیان چییه، هه‌روه‌ك ئاگایان له‌وه‌بوه فڕۆكه‌كان له ئاسماندا سوته‌مه‌نیان پێدراوه، له‌هه‌مانكاتدا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى جۆرى MQ9 چونه‌ته ئاسمان و زۆرینه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ش له بنكه‌ى سه‌ربازیى سالم له كوێته‌وه فڕیون.
عه‌مید ئه‌میر حاجى زاده زیاتر رونكردنه‌وه‌ی داوه و وتویه‌تی "هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ر له بنكه سه‌ربازیه‌كانى عیراقه‌وه فڕیون وه‌ك بنكه‌ى سه‌ربازیى تاجى و عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى 4 بۆ 5 بنكه‌ى سه‌ربازى له پرۆسه‌ى تیرۆركردنى قاسم سوله‌یمانى-دا به‌شدارییان كردوه".