نه‌وا
ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ئێران بڵاویانكرده‌وه، مایكڵ داندریا كه به (ئایه‌توڵڵا مایك) ناسراوه و كارمه‌ندی ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مریكایه و داڕێژه‌ری پلانى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی پێشوى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانه، له تێكشكانى فڕۆكه‌كه‌ى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستاندا گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌وباره‌یه‌وه ته‌له‌فزیۆنى ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌رێكى ئه‌مریكى له‌ناو ئه‌و فڕۆكه ئه‌مریكییه سه‌ربازیه‌دا بو، كه رۆژى دووشه‌ممه له ئه‌فغانستان كه‌وته‌خواره‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان خستنه‌خواره‌وه‌ى له ئه‌ستۆگرت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ناوى مایكڵ داندریایه و به (ئایه‌توڵلا مایك) ناسراوه، پلانى داڕشتنى قاسم سوله‌یمانى داڕشتوه و ده‌ستى له كوشتنى عیماد مه‌غنیه یه‌كێك له سه‌ركرده سه‌ربازیه دیاره‌كانى حزبوڵلاى لوبنانى هه‌یه، كه له‌ساڵى 2008 له سوریا تیرۆر كرا.
داندریا ته‌مه‌نى 62 ساڵ بوو له‌ساڵى 2017 كرایه سه‌رۆكى ناوه‌ندى ئه‌ركه‌كانى تایبه‌ت به ئێران، كه سه‌ربه ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى CIA بوو، هه‌روه‌ها دۆسیه‌كانی عیراق و ئه‌فغانستانى له‌ئه‌ستۆدا بو، كه‌سى سه‌ره‌كیش بوه له پرۆسه‌كانى گه‌ڕان به‌دواى ئوسامه بن لادن سه‌ركرده‌ى پێشووى رێكخراوى قاعیده.
پێشتر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكییان له ویلایه‌تی غه‌زنی ئه‌فغانستان خستوهتهخوارهوه، كه سه‌رنشینه‌كانی ئه‌فسه‌رانی باڵای هه‌واڵگری ئه‌مریكا بون و سه‌رجه‌میان كوژراون، ئه‌مریكاش ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی تاڵیبان ره‌تده‌كاته‌وه.