"قاچاخچی یەختە نقومبوەكەی یۆنان پێشتر زانیویەتی كە ئەو وەجبەیە دەرناچن"

پێش 1 هەفتە

نەوا-لاڤە كوردە 
بەهۆی بارودۆخی هەرێم و دابین نەكردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ تاك بە تایبەت چینی گەنجان، زۆرن ئەو گەنجانەی رێگای كۆچ بۆ وڵاتانی دەرەوە دەگرنەبەر و ئەو رێگایەی پێیدا دەڕۆن لە مەرگیان نزیك دەكاتەوە، نزیكترین روداو نقومبونی یەختێك بوو لە رۆژی 11ی مانگی ڕابردوو لە ئاوەكانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا لە دەریای ئایۆن كە پێنج لەو كۆچبەرە كوردانە خنكان و سێ كۆچبەریشیان ڕزگار كران و 15 كۆچبەریشیان بیسەرو شوێن بوون، برای یەكێك لە بێسەروشوێنبوەكان لە رێگەی رادیۆ نەوا-وە داوای سۆراغی كوڕەكەیان دەكات.
سەفەر عەبدوڵڵا برای كۆسرەت عەبدوڵڵا، كە تائێستا بێسەروشوێنی یەختە نقومبوەكەی 11ی مانگی رابردوە، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی شەقام-ی رادیۆ نەوادا وتی "براكەی من 11ی مانگی یەك بەڕێكەوت بۆ ئیتاڵیا بە رێگەی ئاو كە یەختەكەیان نقومبوو، دەزگای لوتكە زۆر هاوكاری كردین و یەكەم شوێن بوو توانیان پێنج تەرم بگەڕێنەوە هەرێم، بەڵام براكەی من و 16 كەسی دیكە بێسەروشوێنن ئەوە ماوەی مانگێك زیاترە حكومەتی هەرێم هیچی نەكردوە و بێدەنگە، لە رێگەی رادیۆ نەوا-وە داوا دەكەین سۆراغێكی ئەو كوڕانەمان بۆ بكەن و چوینە پەرەلمانی كوردستان ئەوانیش بەڵێنینان پیچداین بەدواداچوون بكەن". 

سەركار رەحمان گەنجێكی پارێزگای هەڵەبجە بوو كە لە یەختە نقومبوەكەدا خنكا و تەرمەكەی دۆزرایەوە و گەڕێنرایەوە، بە وتەی سۆران رەشید بەرپرسی میدیایی پڕۆژەی كۆچبەر ، قاچاخچیەكە كە ناسیاوی سەركار بوە پێی وتوە كە نەڕوات چونكە ئەو وەجبەیە دەرناچن بەڵام سەركار ئینكاری كردوە و لەگەڵ ئەو وەجبەیەدا سواری یەختەكەبوە، سۆران رەشید كە میوانی بەرنامەی شەقام بوو وتی "ئەوەی سەركار دوو چیرۆكە چیرۆكی یەكەم كە قاچاخچیەكە كە زانیویەتی دەرناچن بەڵام ژیانی ئەو كەسانەی بەلاوە گرنگ نەبوە، چیرۆكی دووەم بێزای سەركار بوە لە ژیانی ئێرە وتویەتی بشمرم هەر ئەڕۆم".

پڕۆژەی كۆچبەر داوا لە خەڵك دەكات ئەوانەی بەنیازی كۆچن راوێژیان پێبكەن تا رێگەی قاچاخیان بۆ رونبكرێتەوە، سۆران رەشید بەرپرسی میدیایی پرۆژەكە وتی "ماوەی ساڵ و شەش مانگە لە هەرێم دەستمانپێكردوە راوێژمان لەگەڵ 10 هەزار كەس كردوە، 90%ی ئەو كەسانە زانیاریان لەسەر رێگای قاچاخ نەبوە، دەبێت خەڵك لەو رێگایە هۆشیاربكرێنەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group