پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح: كورد سازش لەسەر وەزارەتی دارایی ناكات

14/02/2020 عێراق

نەوا
پەرلەمانتارێكی شیعە دەڵێت، كورد و سونە سازش لەسەر بەركەوتەی خۆیان لە كابینەی نوێی حكومەت ناكەن، بۆیە پێشبینی دەكات دەنگدان لەسەر كابینەی نوێ دوابكەوێت.
ئەحمەد كینانی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، هێزە شیعییەكان سازشێكی زۆریان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردوە، بەڵام تا ئێستا هێزە كوردی و سوننییەكان هیچ سازشێكیان نەكردوەو سورن لەسەر وەرگرتنی ئیستحقاقەكانیان بەتایبەت وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی لەلایەن كوردەكانەوە.
باسی لەوەشكرد، لەئێستادا ژمارەیەك سیناریۆ لەبەردەم حكومەتی نوێ هەیە، یەكەمیان پێدانی ئیستحقاقەكانی كورد و سوننەكان، دوەمیشیان رەتكردنەوی داواكاری كوردو سوننەكان بەوەش دەنگدان لەسەر كابینەی نوێی حكومەتی كاتی عێراق دوادەكەوێت".
ئەحمەد كینانی داواشیكرد، هەمولایەنەكان سازش لەمافەكانیان بكەن و هەوڵی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەئامانجی هێوركردنەوەی دۆخی شەقام و پاراستنی سەقامگیری ئەمنی بكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group