نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە

19/03/2020 جیهان

نەوا
دوای بڕیارەكەی یەكێتیی ئەوروپا بۆ كڕینی سەندە تایبەتی و گشتییەكان بەبڕی 750 ملیار یورۆ، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی و نەوتی ئەمریكی 17%ی نرخەكەی بەرزبوەوە، نرخی برێنتیش 8.5%ی نرخەكەی زیادی كرد.
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە نەوتی خاوی ئەمریكی 24%ی نرخەكەی لەدەستدا، ئەمڕۆ 17.2% بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی و نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 24 دۆلار، هەروەها نرخی خاوی برێنتیش 8.5% بەرزبوەوە و نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 27 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی تەنها رۆژی چوارشەممە 17%ی نرخەكەی لەدەستدابو.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، یەكێتیی ئەوروپا بڕیاری دا بۆ رێگەگرتن لە داڕمانی ئابوری بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بە بڕی 750 ملیار یورۆ سەندە گشتی و تایبەتییەكان بكڕێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردودا نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی 20 ساڵی رابردودا، بەڵام رۆژی چوارشەممە بەهۆی بڕیارەكەوە كەمێك لە نرخەكەی بەدەستهێنایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group