لە بارەی موچەی مانگی شوباتەوە داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكرێت

20/05/2020


نەوا
ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان راگەیەنراوێكیان لەبارەی موچەی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە، پێشئەوەی بەغداد رەزامەندیی بدات لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم پارەی تەواوی لەبەردەستا بو بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ.
ئەو پەرلەمانتارانە داوادەكەن ئەو 400 ملیار دینارەی رۆژی چوارشەممە رەزامەندی لەسەر دراوە بخرێتە سەر حسابی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راستەوخۆی دوای جەژن موچەی مانگی شوباتی لێبدرێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:


پێش ئەوەی بەغداد  رەزامەندیی بدات لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم پارەی تەواوی لەبەردەستا بوو بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ، وەكچۆن دوێنێ‌ (19/ 4/ 2020)، دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكانی راگەیاند. هەربۆیە، دەبێت ئەو (400) ملیار دینارە، كە ئەمڕۆ (20/ 5/ 2020) رەزامەندیی لەسەر نیشاندراوە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ دوابەدوای جەژن و لەگەڵ داهاتی ئەم مانگەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكانی ناوخۆدا، بۆ موچەی مانگی شوبات سەرفبكرێت.
نابێت دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات (هاشێوەی ئەم مانگە) دوابخرێت، چونكە چیتر موچەخۆران بەرگەی بارگرانیی ئەم دۆخە ناگرن.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- سەلمە فاتیح.
3- روپاك ئەحمەد.
4- دیاری ئەنوەر.
5- لوقمان وەردی.
6- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
7- سیروان بابان.
8- سەرچنار ئەحمەد.
9- راهی رەهبەر.
10- موسلیم عەبدوڵا قەسرێ.
11- بەدریە ئیسماعیل.
12- د. محێدین حەسەن یوسف.
13- شەمۆل ئاشتی سابیر.
14- زكری زێباری.
15- هێرش حەسەن.
16- د. هەورامان گەچێنەیی.
17- شیرین یونس.
18- باڵانبۆ محەمەد عەلی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group