نه‌وا
وشیار یاسین وته‌بێژی سه‌ندیكای زه‌ڕه‌نگه‌ران ده‌ڵێت ''به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ دوو هۆكاره یه‌كه‌میان؛ قه‌یرانی ئابووری جیهانی و دووه‌میان؛ داخستی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان''.
به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له میانی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19 )، ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان سستییان تێكه‌وتووه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا نرخی یه‌ك مسقال زێڕی عه‌یار 21 به 305 هه‌زار دیناره و له‌وباره‌یه‌وه وشیار یاسین وته‌بێژی سه‌ندیكای زه‌ڕه‌نگه‌ران بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات نرخی زێڕ له میانی پێنج ساڵی رابردوودا، وه‌ك ئێستا به‌رزنه‌بوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
وشیار یاسین وتوشیه‌تی ''به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ پرسێكی جیهانییه، هۆكاره‌كه‌یشی سه‌دا٥٠ی زیاتر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه فڕۆكه‌خانه‌كان داخراون و رێگای هاتوچۆ نییه، پرۆسه‌ی بازرگانییكردنیش به‌گشتی راوه‌ستا و نزیكه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت نرخی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستای".
وته‌بێژی سه‌ندیكای زه‌ڕه‌نگه‌ران ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئێستا ره‌نگه مانگانه یه‌ك تۆن زێڕ مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت له كاتێكدا ساڵی رابردوو له مانگێكدا، پێنج تا حه‌وت تۆن زێڕ مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه زۆرترین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆماری توركیا و میرنشینی دوبه‌ی هه‌یه و ماوه‌ی دوو مانگیشه هیچ ئاڵوگۆڕێك له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته نه‌بووه.
وشیار یاسین سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌ڵێت: ''به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ سه‌د له سه‌د كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی كردووه نه‌وه‌ك نه‌وه‌د له‌سه‌د، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا خه‌ڵك مووچه‌ی نییه كه پاره‌ش نه‌بوو هاوكات زێڕیش گران بوو، كه‌وایه پڕۆسه‌كه راده‌وه‌ستێت''.
وتیشی: ''ئه‌وانه‌ی ئێستا دێنه بازاڕ زیاتر فرۆشیارن نه‌وه‌ك كڕیار، چونكه خه‌ڵك پاره‌ی له‌ده‌ستدا نییه و پێویستی به پاره‌یه، بۆیه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئێمه زیاتر زێڕ ده‌كڕین نه‌وه‌ك ده‌یفرۆشین، تا ئه‌م ڤایرۆسه‌ش مابێت، نرخی زێڕ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت''.
وشیار یاسین له‌باره‌ی بوونی زێڕی ساخته له بازاڕه‌كاندا گوتی: "زێڕی ساخته له بازاڕدا زۆره، زێڕی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوالێتی كۆنترۆڵیان باشه ئه‌وا كێشه‌ی نییه، به‌ڵام زێڕی عیراق كێشه‌ی هه‌یه و زۆرجار زێڕ به‌ناوی عه‌یار 21 هه‌نارده‌ی بازاڕ ده‌كه‌ن و دواتر به عه‌یار 18 ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش ئێمه تووشی گرفت ده‌كات بۆیه زێڕی عیراق به‌بێ پشكنین ناكڕین".
له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 700 دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ری و 285 شوێنكاری زێڕ هه‌یه كه كاری كڕین و فرۆشتن، چاككردنه‌وه، وه‌رشه‌ی سه‌ربه‌خۆ، شوێنی چاپی لیره و پاڵاوگه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ماوه‌ی دوو مانگ بوو به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19 ) و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ش له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، داخرابوون.