نه‌وا
پشكنه‌رى گشتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات تائێستا 5 بنكه‌ى سه‌ربازى راده‌ستى هێزه عێراقیه‌كان كردوه ئه‌وه‌ش دواى زیادبونى گرژیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هۆشداریش ده‌دات له هه‌ڵاتنى به‌كۆمه‌ڵى چه‌كدارانى داعش.
پشكنه‌رى گشتى "پنتاگۆن" له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى 5 بنكه‌ى سه‌ربازى راده‌ستى هێزه عێراقیه‌كان كردوه‌ته‌وه‌و فڕۆكه‌خانه‌ى موسڵ و ناوه‌ندى ستراتیژى سه‌ربازى له نزیك سنوره‌كانى عێراق – سوریا ناسراو به "قائم" له‌ناو بنكه راده‌ستكراوه‌كانن.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، هۆكارى ئه‌و رێوشوێنانه زیادبونى گرژیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران و هێرشكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك له پێگه‌كانى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دێت، ئه‌ویش دواى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودسى ئێران له شارى به‌غدا.
جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ى راده‌ستكردنه‌كه ماوه‌یه‌كى دوور و درێژه به‌رنامه‌ى بۆ داڕ‌ێژرابوو، به‌ڵام پرۆسه‌كه خێراتر كرا ئه‌وه‌ش به‌هۆى زیادبونى هه‌ڕه‌شه‌ى گروپه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران.
پشكنه‌رى گشتى پنتاكۆن له راپۆرته‌كه‌یدا هۆشداریشى له هه‌ڵاتنى 10 هه‌زار چه‌كدارى رێكخراوى داعش له سوریا داوه، به‌وه‌ی له‌ئێستادا هه‌سه‌ده نزیكه‌ى 2 هه‌زار چه‌كدارى بیانى و 8 هه‌زار چه‌كدارى عێراق و سورى له 20 گرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه و مه‌ترسى هه‌ڵاتنى به‌كۆمه‌لأ هه‌یه.