سوپای ئوردن: 18 موشەكی بالیستی ئێرانمان تێكشكاندوە

52 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەڕاگەیەنراوێكدا سوپای ئوردن بڵاویكردەوە، سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیان لە كۆی 20 موشەكی بالیستی كە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئوردن كرابون 18 موشەكیان تێكشكاندوەو دوو موشەكەكەی دیكەش لەناوچەیەكی چۆڵ كەوتونەتە خوارەوە.
سوپای ئوردن جەختیشیكردوەتەوە، بەپێی رێوشوێنە سەربازییەكانیان مامەڵە لەگەڵ هێرشە موشەكییەكەی ئێران كراوەو هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.
سوپای ئوردن ئاشكراشیكردوە، سیستمەكانی چاودێری و ئاگاداركردنەوەو بەرگریی ئاسمانی لە بەرزترین ئاستدا ئامادەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر هەڕەشەیەك، هەروەها یەكەكانی سوپای ئوردن بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەروەریی ئاسمانیی وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group