نه‌وا
وته‌بێژى سه‌ركردایه‌تى پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عێراق ده‌ڵێت، چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له‌نێوان خۆڕاده‌ست كردن و كوشتن سه‌رپشككراون و "عه‌بدولناسر قه‌رداش"یش سه‌ركرده‌ى ده‌ستگیر كراوى داعش وه‌ك و بانكێكى زانیارى وایه له‌سه‌ر شانه‌كانى رێكخراوه‌كه و چه‌ندین سه‌ركرده‌ى گرنگى تر‌ى ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیر كراون.
ته‌حسین خه‌فاجى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، پرۆسه‌ى "شێره‌كانى جزیره" ئامانجى خۆى پێكاوه له‌و ماوه‌یه‌ى كه پلانى بۆ دانراوه، هێزه ئه‌منیه‌كان له سه‌روشیانه‌وه ده‌زگاى هه‌واڵگرى زانیارى وردیان ده‌ستكه‌وتوه و چه‌ندین سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش ده‌ستگیر كراون، كه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى میحوه‌رى گرنگى رێكخراوه‌كه‌ن.
باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ى كه ده‌ستیان له پشته‌وه‌یه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له گرنگى ده‌ستگیر كردنى "عه‌بدولناسر قه‌رداش" سه‌ركرده‌ى داعش كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و بانكێكى گرنگى زانیاریه و كه‌سێكى زۆر مه‌ترسیداره.
وته‌بێژى سه‌ركردایه‌تى پرۆسه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، چه‌كدارانى داعش له‌شوێنى پارێزراو خۆیان شاردوه‌ته‌وه و كراون به ئامانج و له‌ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه راوده‌نرێن و هیچ بژارده‌یه‌كى تریان له‌به‌رده‌ستدا نییه جگه له خۆڕاده‌ستكردن یاخود كوشتن.