نه‌وا
رێژه‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و توشبوانی ڤایرۆسه‌كه 4 هه‌زار و 630 كه‌سی تێپه‌ڕاند، له ئێستادا نزیكه‌ی هه‌زار و 660 توشبو له ته‌واوی وڵاته‌كه له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان.
له دوایین راگه‌یه‌ندراویدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاشكرایكردووه، 163 كه‌سی دیكه توشی كۆرۆنا بوون و به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبوان له ته‌واوی وڵاته‌كه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، گه‌یشتوه‌ته 4 هه‌زار و 632 كه‌س، كه له‌و ژماره‌یه 2 هه‌زار و 811 توشبو چاكبونه‌ته‌وه و 163 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، له ئێستادا نزیكه‌ی هه‌زار و 660 توشبو له ته‌واوی وڵاته‌كه له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه تا ئێستا زیاتر له 194 هه‌زار و 400 پشكنین ئه‌نجامدراون.