نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 260 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا و 10 حاڵه‌تی دیكه‌ی مردن به‌و ڤایرۆسه تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له كۆی ئه‌و 260 حاڵه‌ته نوێیه‌ی تۆمار كراون 95 حاڵه‌تیان له به‌غدا، 28 حاڵه‌تیان له هه‌رێم و حه‌وت حاڵه‌تیان له كه‌ركوك تۆمار كراون و ئه‌وانی تر له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، به‌سره، میسان، موسه‌نا، زیقار، دیوانیه‌ن واست، دیاله و ئه‌نبارن.
راشیگه‌یاندووه، 10 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش به هۆی كۆرۆناوه له به‌غدا، كه‌ركوك، سلێمانی، میسان و دیاله تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 46 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 439 تووشبووی كۆرۆنا له وڵاته‌كه تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و 156 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 205 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له ئێستادا سێ هه‌زار و 78 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌كاندان و له‌و ژماره‌یه باری ته‌ندروستی 46 كه‌س ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.