سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا توشی كۆرۆنا بوو

01/06/2020 جیهان

نەوا
نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا توشی كۆرۆنا بوە، تەواوی ئەندامانی خانەوادەكەشی توش بون و بۆی هەیە ناوبراو بۆی گواستبێتنەوە.
سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوكەوە راستەوخۆیەكی كردەوە و رایگەیاند، پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەنجامداوە، دەركەوتوە توشی ڤایرۆسەكە بوە، بەڵام تائێستا هیچ نیشانەیەكی پەتاكەی نییە.
نیكۆل پاشینیان ئاشكراشیكردوە، تەواوی ئەندامانی خانەوادەكەی بەهەمانشێوە توشی كۆرۆنا بون و بڕٍیاریان داوە بەرەنگاری ڤایرۆسەكە ببنەوە، بێئەوەی ئاشكرایبكات، خانەوادەكەی لەوەوە توشی ڤایرۆسەكە بون یان نا.
لە ئەرمینیا نزیكەی 9 هەزار و 500 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 139 كەسیش بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 3 هەزار و 400 كەسیش چاكبونەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group