وادەی واژۆكردنی رێككەوتنی كۆتایی لە نێوان هەرێم و حكومەتی عیراق راگەیەنرا

02/06/2020 عێراق

نەوا

لە چەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی ورد دەربارەی پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا كراوە و سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتایی دەكرێت.
ڕێبوار ھادی پەرلەمانتاری پارتی و سەرۆكی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عیراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاندوە: "دانوستانەكانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا تا ڕادەیەكی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیكن لە ڕێككەوتنی كۆتایی، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، ئەگەر بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند بكرێت، بێگومان پشكی ھەرێمی كوردستانیش دیاری دەكرێت."
سەرۆكی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق وتیشی: "ھەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بكرێت."
 ڕوونیشی كردەوە: "ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەكان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێككەوتنی كۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەكی نزیكدا ئیمزا بكرێت، كە من پێشبینی دەكەم لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتایی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ ئیمزا بكرێت."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group