نه‌وا
فراكسیۆنی گۆڕان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ به‌و كاندایدانه ناده‌ن كه بۆ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دیاریكراون و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: " دژی ئه‌و نه‌ریته سیاسیه‌ی به‌شێك له هێزه سیاسیه كوردستانیه‌كان ده‌وه‌ستینه‌وه كه پرسی به‌شداریكردن له حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له مه‌سه‌له‌یه‌كی نشتیمانی فراوانه‌وه بۆ ویستیكی حزبی و له‌ناو حزبیشدا بۆ ئه‌جێندایه‌كی تاكه كه‌سی بچوك ده‌كه‌نه‌وه".
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له دانیشتنی به‌خشینی متمانه به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی رامانگه‌یاند كه ده‌نگ به حكومه‌ته‌كه‌ی ناده‌ین، ئه‌مرۆش كه برگه‌یه‌كی دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ته به ته‌واوكردنی ئه‌و كابینه‌یه جه‌خت له هه‌مان هه‌ڵوێست ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌نگ به هیچ كام له‌و ناوانه ناده‌ین كه بریاره بۆ پۆستی چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌نگیان پێ بدرێ".
باس له‌وه‌شكراوه، "له‌سه‌ره‌تای متمانه به‌خشین به‌م كابینه نوێیه نیگه‌رانیی خۆمان له‌وه ده‌ربری كه بێ هیچ رێككه‌وتن و گره‌نتیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد به تایبه‌ت پرسی بودجه و موچه و مافه‌كانی پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌كانی جوتیاران نابێت ده‌نگ به‌و كابینه‌یه بدرێت، وه‌ك فراكسێۆنی گۆڕان به توندی دژی ئه‌و نه‌ریته سیاسیه‌ی به‌شێك له هێزه سیاسیه كوردستانیه‌كان ده‌وه‌ستینه‌وه كه پرسی به‌شداریكردن له حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له مه‌سه‌له‌یه‌كی نشتیمانی فراوانه‌وه بۆ ویستیكی حزبی و له‌ناو حزبیشدا بۆ ئه‌جێندایه‌كی تاكه كه‌سی بچوك ده‌كه‌نه‌وه و ناچار به چه‌ندین رێككه‌وتن و به‌ندوباوی ژێر به‌ژێر ده‌بن بۆ تێپه‌راندی كاندیده كه‌سی و حزبیه‌كانیان".
فراكسێۆنی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "پێمان وایه به‌شداریكردن له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێ پرسێكی نیشتیمانی بێ نه‌ك حزبی و شه‌خسی و ئێمه كه به‌شدار نین له كابینه‌كه‌ی كازمی هه‌مو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ زیندو راگرتنی مافه ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌تایبه‌ت جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ردو حكومه‌ت به خێرایی بگه‌نه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به دۆسێی نه‌وت و داهات و چیتر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و مافه‌كانی پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌كانی جوتیاران نه‌بێته قوربانی نێوانیان".