نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی سازكرد‌و له‌میانی دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دا.
له دانیشتنه‌كه‌دا، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار بۆ وه‌زیری نه‌وت، محه‌مه‌د كه‌ریم جاسم ساڵح بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ، سالار عه‌بدولستار بۆ وه‌زیری داد، عه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بۆ وه‌زیری بازرگانی، حه‌سه‌ن نازم بۆ پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری، ئیڤان فائق بۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران متمانه‌یان پێ به‌خشرا.
به‌وه‌یش حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ته‌واو كرا و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان متمانه‌یان پێ به‌خشرا.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌دوای ته‌واوبونی ده‌نگدانه‌كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاندووه، " سوپاس بۆ په‌رله‌مان كه دووباره متمانه‌ی به حكومه‌ته‌كه‌مان به‌خشییه‌وه، ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانمان، وه‌فادار و پابه‌ندین به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق، به‌گه‌شبینی و راستگۆییه‌وه داهاتوو به‌ڕێده‌كه‌ین".