نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌كانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نها یه‌ك بژارده‌ى هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، پێشى وایه شاندی كورد به لوتبه‌رزییه‌وه مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت ده‌چنه به‌غدا.
مه‌نسوڕ بعێجى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "پێویسته كازمى هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان واژۆ نه‌كات تا ئه‌وكاته‌ى پابه‌ندده‌بێت به ده‌ستوره‌وه و نه‌وت و سه‌رجه‌م داهاته سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان راده‌ستى ناوه‌ند ده‌كات، ئه‌وكاته ده‌بێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا بكرێت".
ده‌شڵێت "شاندی هه‌رێمى كوردستان، كه به‌رده‌وام سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت و پاره دێن به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، نازانین پاره‌ى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێم و داهاتى خاڵه سنورییه‌كان بۆ كوێ ده‌چێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند بۆى ده‌نێرێت، ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه‌كانیشیان پێ‌نادرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شیعه‌كانی عیراق پێى وایه، سه‌رجه‌م ئه‌و شانده كوردیانهى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن وه‌ك ركابه‌رێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن یاخود وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى تر سه‌ردان ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ربه عیراق نه‌بن، ته‌نانه‌ت به لوتبه‌رزییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئه‌و یاسایانهشى له په‌رله‌مانى عیراق ده‌رده‌كرێن، دانى پێدا نانێن و جێبه‌جێى ناكه‌ن.
مه‌نسوڕ بعێجى ده‌شڵێت "ناكرێت نه‌وتى به‌سڕه و داهاتى خاڵه سنوریه‌كان و پارێزگاكانى تر راده‌ستى هه‌رێمى كوردستان بكرێت و ئه‌ویش رهتیكاتهوه پابه‌ندى حكومه‌تى ناوه‌ند بێت، بۆیه هه‌رێمى كوردستان هیچ بژارده‌یه‌كى تر‌ى له‌به‌رده‌ستدا نییه جگه‌له‌وه‌ى داهات راده‌ستبكات و پابه‌ندى ده‌ستور و یاسا بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند به یه‌كسانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگاكانى تردا بكات، ئه‌گه‌ر هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه داهات راده‌ستبكات ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانى گه‌ل رێگه‌ناده‌ین یه‌ك دینار بدرێته هه‌رێم به هه‌ر هۆیه‌ك بێت".