نه‌وا
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (ئه‌سترازینیكا) ده‌ستمانكردوه به په‌یوه‌ندیكردن بۆ دابینكردنى چاره‌سه‌رى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
ته‌میمى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رونیكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى په‌یوه‌ندى به كۆمپانیاى "ئه‌سترازینیكا"ه‌وه كردوه، كه له قۆناغى دووه‌مى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى چاره‌سه‌ردایه و به‌شێك له‌و به‌رهه‌مه بۆ عیراق دابینكراوه، له‌كاتێكدا تائێستا هیچ چاره‌سه‌رێكى سه‌ره‌كی بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا نییه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت چاره‌سه‌رى روسى ده‌توانرێت له هه‌ر وڵاتێكى تر دروستبكرێت و له ئه‌مریكا و ژاپۆن و میسریش ئه‌نجامى باشى هه‌بوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكرایكرد، بڕیاریانداوه ده‌رمانی "ئه‌ڤیفاڤیر"ی روسی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی به‌كاربهێنن و پێشوازیش له هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی و حكومی ده‌كه‌ن هاورده‌ی عیراقی بكات.