نه‌وا
ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئیدوارد فلیپ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی فه‌ره‌نسا، هه‌واڵی دادگایی كردنه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كرده‌وه، دادگایه‌كی ئه‌و وڵاته به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له كاتی قه‌یرانی كۆرۆنادا، سێ به‌رپرسی باڵای پێشووی حكومه‌ت ده‌كرێن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئیدوارد فلیپ سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه یه‌كێكه له‌و سێ به‌رپرسه باڵایه و یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كانی ئه‌وه‌یه كه پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنای وه‌ك پێویست بۆ پزیشكان و تیمه ته‌ندروستیه‌كان و هاوڵاتیان دابین نه‌كردوه.
هاوكات دوو وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی فه‌ره‌نساش هه‌ربه هه‌مان تۆمه‌ت و له‌سه‌ر سكاڵای سه‌ندیكاكانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دادگایی ده‌كرێن.
رۆژی هه‌ینی ئیداور فلیپ ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بوو، داواكاریه‌كه‌شی له لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه په‌سه‌ندكرا و له بری ئه‌و جان كاستێكس بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشانكرا.