نه‌وا
روسیا و چین مافی ڤیتۆیان به‌رامبه‌ر دوباره نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمه به‌كارهێنا، كه رێگه‌ی به ناردنی هاوكاری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س له سوریا ده‌دا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی میكانیزمی رێگه‌دان به ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ سوریا له 10ی مانگی تهمموز كۆتاییپێدێت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانیشتنێكدا پرسی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌و پڕۆژه بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرا و هه‌ردوو نوێنه‌ری روسیا و چینیش له ده‌نگدانه‌كه‌دا مافی ڤیتۆیان به‌كارهێنا.
له چوارچێوەی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به رێگه‌ی خاكی توركیاوه ته‌نها له دوو ده‌رگای سنورییه‌وه ده‌توانرێ هاوكاری مرۆیی بۆ سوریا ره‌وانه بكرێت، ئه‌وانیش هه‌ردوو ده‌رگای سنووری بابولهسهلام و بابولههوایه له نێو خاكی سوریا.
ئیتر له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی میكانیزیمی ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ سوریا له 10ی تهمموز، به‌هۆی به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن روسیا و چین، هه‌ردوو ده‌رگاكه به رووی هاتوچۆی بارهه‌ڵگری مرۆیی داده‌خرێن، چونكه ره‌وانه‌كردنی هاوكاری مرۆیی پێویستی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌یه.
به‌پێی داتاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، سێ ملیۆن كه‌س له ئیدلب-ی باكوری خۆرئاوای سوریا ده‌ژین و سه‌دا 70ی ئه‌وانه‌ش پێویستییان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه. له‌كاتێكدا له مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه، نوسینگه‌ی هاریكاری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ی خاكی توركیاوه هه‌شت هه‌زار و 468 بارهه‌ڵگری هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی سوریا كردوه.
پرسی ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ سوریا له رێگه‌ی چوار ده‌رگای سنورییه‌وه ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام ساڵی رابردو به‌هۆی به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن روسیا و چینه‌وه، دوو له‌و ده‌رگایانه داخران، كه یه‌كێكیان له ئوردن و ئه‌وی دیكه‌یان له عیراقدا بو.