نه‌وا
ستیلیۆس پێتساس وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان ئاشكرایكرد، به‌راورد به شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ شه‌پۆلی كۆچه‌ران و په‌نابه‌ران بۆ دورگه‌كانی یۆنان به‌ڕێژه‌ی 51% كه‌میكردوه.
ئه‌و وته‌بێژه له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى "له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا شه‌پۆلی كۆچه‌ران له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا به‌ڕێژه‌ی 46% كه‌میكردوه، به‌ڵام بۆ دورگه‌كان 51% كه‌مبۆته‌وه، له‌كاتێكدا له مانگه‌كانی نیسان تا حوزه‌یران شه‌پۆله‌كه به‌راورد به هه‌مان كاتی ساڵی 2019 به‌ڕێژه‌ی 92% كه‌میكردوه".
وتیشی "به پێچه‌وانه‌وه یه‌كلاییكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی په‌ناخوازان به‌ڕێژه‌ی 88% زیادی كردوه، بۆ نمونه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڕیار له‌سه‌ر زیاتر له 46 هه‌زار داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی دراوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتی ساڵی رابردودا ژماره‌كه له 24 هه‌زار زیاتر بوه".
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌و داواكاریانه‌ی چاوه‌ڕێی پێداچونه‌وه بون كهمیكردوهتهوه بۆ 101 هه‌زار، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ژماره‌كه 140 هه‌زار بوه و چاوه‌ڕێی یهكلاییكردنهوهیان كردوه.