عیراق بە مەرج رێگە بە گەشتی دەرەوەی هاولاتیان دەدات

10/07/2020 عێراق

نەوا

لیژنەی باڵای تەندروستی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، بەمەرج هاوڵاتیان دەتوانن گەشتی دەرەوە ئەنجام بدەن.
بەپێی راگەیەنراوێكی لیژنەی باڵای تەندروستی عیراق سەرجەم بڕیارەكانی پێشوو لە بارەی قەدەغەكردنی گەشتكردن بۆ دەرەوە هەڵوەشێنراونەتەوە.
هەربەپێی ئەو راگەیەنراوە، هەموو عیراقییەك بەمەرج رێگەی پێدەدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بكات.
رونیشیكردۆتەوە، ئەوانەی‌ گەشتی دەرەوە دەكەن دەبێ دوای‌ گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین بكرێن، ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە قۆناغی یەكەمدا گەشتەكان تەنیا بۆ دەرەوەی عیراق دەبێت.
لەمانگی ئاداری ئەمساڵەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتاكە، هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوریەكان و فڕۆكەخانەكانەوە وەستێنرابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group