عیراق.. زیاتر له‌ 2300 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركران

12/07/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 312 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق هه‌ر له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 95 حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان و هه‌زار و 645 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ تۆمار كراون.
تا ئێستا 77 هه‌زار و 506 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ 44 هه‌زار و 724 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و سێ هه‌زار و 150 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 29 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له‌ عیراق له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان، كه‌ باری ته‌ندروستی 420 كه‌سیان ناجێگیره‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group