نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، دیزاینی مۆڵه‌ت و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل بگۆڕێت و زمانی كوردییش بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه زیادبكرێت.
په‌یجى "ترافیك ئێف ئێم سلێمانى" بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، كه رۆژى یه‌كشه‌ممه 26ی تهمموز ده‌ركراوه و واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به‌گۆڕینی دیزاینی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ده‌گۆڕدرێت و له پاڵ زمانى عه‌ره‌بى، زمانی كوردییش له‌سه‌ر دیزانه نوێیه‌كه زیادكراوه، بڕیاره‌كه‌ش له رۆژى ده‌رچونییه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.