=نه‌وا
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، وه‌كو یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی جیهانی سه‌ردانی لوبنان ده‌كات و ده‌ڵێت "سه‌ردانه‌كه‌م بۆئه‌وه‌یه لوبنانییه‌كان هه‌ست به ته‌نیایی نه‌كه‌ن".
ماكرۆن ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) سه‌ردانی لوبنان ده‌كات و به‌پێی هه‌واڵی میدیا ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی لوبنان كۆده‌بێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نه سیاسییه‌كان دیاری بكرێت و دیار نییه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبوڵڵاش كۆده‌بێته‌وه یان نا.
پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ لوبنان، ئیمانوێل ماكرۆن وتی "سه‌ردانه‌كه‌م بۆئه‌وه‌یه خه‌ڵكی لوبنان هه‌ست به‌ته‌نیایی نه‌كه‌ن".
ماكرۆن یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی جیهانه دوای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.