نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بلاروسیا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆجاری شه‌شه‌م پۆسته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه ، ركابه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاند، بۆ رزگاركردنی گیانی منداڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و لیتوانیا جێهێشتووه.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی بلاروسیا رایگه‌یاند، ئالكساندر لۆكاشینۆ 80%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام سوتلانا تیخانوفسكایا ركابه‌ری ناوبراو ئه‌نجامه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و سكاڵای تۆماركرد.
تیخانۆفسكایا دوای تۆماركردنی سكاڵا رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی گیانی منداڵه‌كانی بلاروسیای به‌ره‌و لیتوانیا جێهێشتووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی بڵاروسیا باسی له‌وه‌كردووه، ده‌زانێت به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه‌ی هاوڵاتیانی لێ توڕه‌ن و ره‌نگه رقیشیان لێی ببێته‌وه، به‌ڵام گه‌یانی تاكه‌كان به‌هادارتره له‌و رووداوانه‌ی له ئارادان.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن خۆپیشاندان چه‌ند شارێكی بلاروسیای گرته‌وه و به‌رهه‌ڵستكاران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ساخته‌كاری زۆر له پرۆسه‌كه‌دا كراوه.
له‌خۆپیشاندانه‌كاندا به‌ده‌یان به‌رهه‌ڵستكار ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لانی كه‌م كه‌سێك كوژراوه.
لۆكاشینكۆی ته‌مه‌ن 65 ساڵ كه ماوه‌ی 26 ساڵه سه‌رۆكی بلاروسیایه، به‌رهه‌ڵستكارانی به كۆمه‌ڵێك "مه‌ڕ" ناوبردووه كه له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه ئاراسته ده‌كرێت.
حكومه‌تی لۆكاشینكۆ به ده‌سه‌ڵاتێكی نادیموكراتی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا داده‌نرێت، كه تێیدا رێز له ئازادی بیر و را ناگیرێت.
سوتلانا تیخانوفسكایای ته‌مه‌ن 37 ساڵ پیشه‌ی مامۆستایه و له بری هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له زینداندایه رێبه‌رایه‌تی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ده‌كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بلاروسیا.