بەرهەم ساڵح داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا دەكات

14/08/2020 عێراق

نەوا
سەرۆك كۆماری عێراق داوا لە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم دەكات بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، د. بەرهەم ساڵح لە نزیكەوە چاودێری وردەكاری و كاردانەوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كردووە، لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا لە ماوەی دوو مانگدا بۆ گەیشتن بە پاكتاوكردنی دارایی كە لەو رێگەیەوە بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی ساڵانە بنێردرێت.
سەرۆك كۆمار سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو راگەیەنراوانەی كە تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و رەنگدانەوەی راستی گفتوگۆكان نییە و ئەو راستیەش ناخاتە روو كە كە ئومێدی ئەوە دەكرێت بگەنە رێككەوتن و چارەسەرێكی دادپەروەرانە و یاسایی پەیڕەو بكرێت كە مافی گەلانی عێراق بپارێزێت و لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیان لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕو، دووپاتی دەكەنەوە لەسەر دەست پێكردنی پەیوەندییەكان بۆ نەهێشتنی ئەم قەیرانە نوێیە و گێڕانەوەی بابەتەكە بۆ چوارچێوەی یاسایی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group