نه‌وا
له نوێترین كۆنگره‌ی خۆیدا، كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامیدا، كۆمپانیای ئه‌پڵ دوو نه‌وه‌ی نوێی ئایپاد و دوو كاتژمێری زیره‌كی نمایشكرد.
نه‌وه‌ی نوێی تابلێتی iPad Air خاوه‌ن دیزاینێكی نوێی هاوشێوه‌ی دوایین نه‌وه‌كانی iPad Pro-یه به هه‌بوونی روونماییه‌كی لێوار-بۆ-لێواری قه‌باره‌ی 10.9 ئینج و خاوه‌ن پرۆسێسه‌ری نوێی 5 نانۆمه‌تری A14 Bionic ه، كه یه‌كه‌م پرۆسێسه‌ری جیهانه به قه‌باره‌ی 5 نانۆمه‌تری كاربكات.
هاوكات ئه‌پڵ زنجیره‌ی هه‌شته‌می iPad ـی به قه‌باره‌ی 10.8 ئینج و خێراییه‌كی زیاتره‌وه راگه‌یاند. نه‌وه نوێیه‌كه‌ی iPad خاوه‌ن پرۆسێسه‌ری نوێی A12 یه.
له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند، پرۆسێسه‌ره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ئایپاده نوێیه 2 هێنده له كۆمپیوته‌ره‌كانی ویندۆز، 6 هێنده له تابلێته ئاست به‌رزه‌كانی ئه‌ندرۆید و 6 هێنده له ئامێره‌كانی Chromebook زیاتره و نرخی هه‌ریه‌ك لهipad Air 599$ ده‌ستپێده‌كات و ئایپادی زنجیره‌ی هه‌شته‌می له 329$ بۆ گشت كه‌سێك و 299$ بۆ قوتابیان به‌رده‌ست ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و دوو نه‌وه نوێیه‌ی ئایپاد، ئه‌پڵ دوو نه‌وه‌ی نوێی كاتژمێره زیره‌كه‌كانیشی (apple watch) نمایشكرد، كه هه‌ریه‌كه له زنجیره‌ی شه‌شه‌می به خوێندنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئۆكسجینی خوێن له ماوه‌ی 15 چركه‌دا و كاتژمێری زیره‌كی SE كه ئه‌م جۆره‌یان به نرخێكی كه‌م و بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كاتژمێره‌كانی خستوه‌ته‌ڕو و نرخی زنجیره‌ی شه‌شه‌م له 399$ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و نرخی نه‌وه‌یSE ی 279$ ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه، چه‌ندین خزمه‌تگوزاری نوێ و وه‌شانی نوێی سیستمیios 14 , ipados 14 راگه‌یاند و وا بڕیاره له‌مڕۆوه بۆ هه‌موو كڕیاران به‌رده‌ستبن.