كەركوك.. فەرمانی دەستگیركردن بۆ 21 كەس دەرچوو

18/09/2020 عێراق

نەوا
دادگایی لێكۆڵینەوەی كەركوك رایگەیاند، بەتۆمەتی بەهەدەردانی 370 هەزار لیتر نەوت فەرمانی دەستگیركردن بۆ 21 كارمەند و بەرپرسی كۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی باكور دەرچوو.
بەشی دەستپاكی لە دادگایی لێكۆڵینەوەی كەركوك لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی تۆمەتباركران بە بەهەدەردانی 370 هەزار لیتر نەوت لە بۆرییەكی گواستنەوەی نەوت، دادوەری دادگایی لێكۆڵینەوەی كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك كارمەند و بەرپرسی (كۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی باكور) دەركرد.
رونیشیكردۆتەوە، بەهۆی كەمتەرخەمی ئەو كارمەند و بەرپرسانە كە ژمارەیان 21 كەسە، ئەو بڕە لە نەوتی سپی بەهەدەردراوە و دیارنەماوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group