پزیشكێك به‌ 12 ساڵ زیندانیكردن و زیاتر له‌ 2 ملیۆن دۆلار سزاده‌درێت

19/09/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
دادگای تاوانه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری دا به‌ سزادانی 12 ساڵ زیندانیكردن بۆ دكتۆرێكی ددان به‌هۆی به‌كارهێنانی (هاڤه‌ربۆرد)ه‌وه‌ له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیدا.
تۆماركردنی ڤیدیۆیه‌ك، كه‌ بوه‌به‌هۆی به‌ناوبانگبونی سیت لوكهارت-ی ته‌مه‌ن 35 ساڵ "پزیشكی ددان" كاتێك هاڤه‌ربۆرد له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیدا و بۆ مه‌به‌ستی هاتن و چون له‌نێوان ژووره‌كاندا به‌كاریده‌هێنێت، وای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی دادگای ویلایه‌تی ئالاسكا كرد سزای 12 ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی بڕی 2.2 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی "فرانس پرێس"دا هاتوه‌، دادوه‌ری دادگای ئالاسكا رونیكردۆته‌وه‌، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕوی ئه‌و دكتۆره‌ كراونه‌ته‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نییه‌ مه‌ترسی خستبێته‌سه‌ر گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ددانیان رویانلێكردوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی جوان پیشه‌كه‌ی خۆی پیشان نه‌داوه‌، به‌ڵكو 46 تۆمه‌تی روبه‌ڕوكراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ بردنی پاره‌ و ساخته‌كاری و چه‌ندین كاری نایاسایی دیكه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group