پاراستنی ناوچەی سەوز دەدرێتە دژەتیرۆری عیراق

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
حكومەتی عێراق رێوشوێنەكانی پاراستنی ناوچەی سەوزی بەغدا توند دەكات و پاراستنی ئەوناوچەیە بەهێزێكی تایبەت دەسپێرێت.
میدیاكانی عێراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵاوە بڵاویانكردەوە، هێزێكی تایبەتی سەر بە دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەركی پاراستنی ناوچەی سەوزیان پێسپێردراوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، سپاردنی ئەركی پاراستنی ناوچەی سەوز بە دژە تیرۆری عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكە كە لەلایەن گروپەكانی نزیك لەئێرانەوە بكرێتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا.
موقتەدا سەدر-یش لەسەر هێرشە مووشەكییەكان هاتەدەنگ و هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی و پێكدادانی شیعە – شیعە.
لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رایگەیاند، چەند لایەنێكی گوماناویی كار بۆ تێكدانی دۆخەكە دەكەن و ئاسایش و ئاشتەوایی دەخەنە مەترسییەوە.
هەر لە تویتەكەدا نووسیویەتی: "ئامۆژگاری هەمووان دەكەم، بگەڕینەوە بۆ بنەمای ئەقڵ و خۆشەویستی نیشتمان، پێش ئەوەی وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی بچێت و پێكدادانی شیعە - شیعە سەرهەڵبدات".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group