نه‌وا
وته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌تی فاریابی ئه‌فغانستان بڵاویانكرده‌وه، ژنێكی دووگیان به به‌رچاوی دوو منداڵه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه گولـله‌باران كراوه.
كه‌ریم یورش وته‌بێژی پۆلیسی فاریاب به بی بی سی راگه‌یاندووه، ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووه له‌ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له ئۆتۆمبێل دابه‌زێنراوه و ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه هاوسه‌ری ئه‌و ژنه سه‌ربازی سوپایه و پێده‌چێت هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
پێشتریش تالیبان هاوسه‌ری چه‌ندین پۆلیس و سه‌ربازی سوپای كردبوه ئامانج، به‌ڵام تائێستا كوشتنی ئه‌و ژنه دووگیانه‌ی نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
به‌پێی ئاماری نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌فغانستان له فاریاب، له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه 28 ژن له‌و ویلایه‌ته كوژراون كه به‌شێكی زۆریان گولـله‌باران كراون.