عێراق.. 50 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

01/10/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 493 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 50 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/10/2020 له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، 4 هه‌زار و 493 تووشبووی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 367 هه‌زار و 474 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 50 تووشبووی دیكه‌ له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ شارەكانی هەرێم ڕیزبەندی یەكەمیان گرتووە، چونكە لە سلێمانی 11 كەس و دهۆك 8 و هەولێر 2 كەس گیانیان لەدەستداوە.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 685 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ تائێستا 295 هه‌زار و 882 تووشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group